Cemal Aşan,Sabri Yıldırım,Şener Toktaş,Muhammed Osman Dinç,Serdar Adıyaman,Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
وان - AA
له سنووری پارێزگاكانی وان، به‌دلیس و مووش، به هۆی كه‌شوهه‌وای ناله‌باره‌وه رێگای 242 شوێنی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانیی وان، به هۆی به‌فره‌وه رێگای گوندێك و دوو كێڵگه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی گورپنار به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون و تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان.
هەروەها له شارۆچكه‌ی باخچه‌سارای، به هۆی ناله‌باریی كه‌شوهه‌واوه، رۆژێك پشوو له خوێندنگه‌كاندا راگه‌یه‌ندرا.
له سنووری پارێزگای مووش، به هۆی به‌فره‌وه رێگای 100 شوێنی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
له سنووری پارێزگای به‌دلیس، رێگای 139 گوند به هۆی به‌فره‌وه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه و تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگاكانن.
نزمترین پله‌کانی گه‌رما لە ناوچه‌كه به‌م جۆره‌بوو:
هه‌كاری 3 پله‌ی ژێر سفر، وان و به‌دلیس دوو پله‌ی ژێر سفر و مووش سفر پله‌ی سه‌دی بوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما له وان 4، هه‌كاری و به‌دلیس سفر و مووش 3 پله‌ی سه‌دی بێت.
پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ده‌ریاچه‌ی وان هه‌وراوی بێت و به‌فر و باران به‌تێكه‌ڵی ببارێت و ئاراسته‌ی با له رۆژئاوا و باشووری رۆژئاواوه هه‌ڵ بكات.
هۆشداری دراوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری زوقم و به‌ستن له ناوچه‌كه‌دا.