Sarp Özer
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2023
هاتای - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە درەنگ دەرچوونی سوپا دەکەن لە سەربازگەکان لە دوای بوومەلەرزەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە بانگەشە درۆکان کە دوورن لە راستیی بەنیازی باش بەیان ناکرێن و رایگەیاند: ''هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی سوپای تورکیا بە سەرباز و مەدەنی، کرێکار و کارمەندی تەکنیکییەوە، هەر لە یەکەم ساتەوە لە ئامادەباشییدا بوون و بە هانای گەلەوە چوون".
بە سەرۆکایەتی خولوسی ئاکار و بە بەشداری فەرماندەی ئەکادیمیای سوپای تورکیا و جێگری وەزیر، یونس ئەمرە کارائۆسمانئۆغڵو و فەرماندەی یەکەکانی ناوچە کارەساتبارەکان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە درەنگ دەرچوونی سوپا دەکەن لە سەربازگەکان لە دوای بوومەلەرزەکە رایگەیاند: ''ئەم بانگەشە درۆیانە کە دوورن لە راستیی بەنیازی باش بەیان ناکرێن. هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی سوپای تورکیا بە سەرباز و مەدەنی، کرێکار و کارمەندی تەکنیکییەوە، هەر لە یەکەم ساتەوە لە ئامادەباشییدا بوون و بە هانای گەلەوە چوون".
گوتیشی: ''یەکەم بوومەلەرزە کاتژمێر ٠٤:١٧ لە قەزای پازارجیک روویدا. ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆن وەزارەتی بەرگریی و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا و هێزەکانی وشکانیی و دەریایی و ئاسمانیی بەپەلە ئەوەی پێویستبوو کردیان و لە٠٤:٣٠ داوای راپۆرت لە یەکەکان کرا، لە هەمان کاتژمێردا فەرمان بەفەرماندەیی لیوای هاریکاری مرۆیی سوپای تورکیا کرا ئامادەبێت''.
خولوسی ئاکار باسی لەوەیش کرد کە کاتژمێر ٠٥:٠٠ ناوەندی قەیرانی دۆخی بەپەلەی کارەسات لە پەیکەربەندی وەزارەتەکەمان دروست کرا، هاوکات ناوەندەکانی قەیران لە سەرۆکایەتی ئەرکان و فەرماندەییەکانی هێز دەستیان بەکار کرد.