Yusuf Soykan Bal, Utku Şimşek, Zahir Sofuoğlu
20 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر گەشتیگەلی جیھانی سومود لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، "چەتەگەراییە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە پارێزگای ئيزمیر ئاماژەی بەوەدا کە گەشتیگەلی جیھانی سومود بۆ دابینکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە پێکھێنراوە.
ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک ڕاشیگەیاند کەھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر گەشتیگەلی جیھانی سومود لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، "چەتەگەراییە".
ھەروەھا گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک داوای لە ئیسرائیل کرد کە سەرجەم سەرنشینە دەستگیرکراوەکانی ناو گەشتیگەلی جیھانی سومود، ئازاد بکات.
ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک جەختی لەوەش کردووە کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەرپرسیارێتی خۆی بۆ وەستاندنی پێشیڵکارییەکانی ئیسرائیل و کۆتاییھێنان بە نەھامەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە، لەئەستۆ بگرێت.