Muhammet Ali Kemal
19 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که دوێنێ به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن کیریدا قسه‌یان کردووه، رایگه‌یاند:''ئێمه خۆشحاڵ بووین به‌وه‌ی که ئه‌ویش گوتی 'یه‌په‌گه متمانه‌یان پێ ناکرێت'. سه‌ره‌نجام چه‌ندێک روونکردنه‌وه‌ی دژیه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بکرێت، ده‌ستکردنیان به تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌که پێشهاتێکی گرنگه''.
لەدوای واژۆ كردنی راگەیەنراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی توركیا – ئازەربایجان - جۆرجیا لە كۆشكی شارەوانی پێشووی تبلیسی، وەزیری دەرەوەی توركیا مەولوود چاوش‌ئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ئازەری و جۆرجییەكەیدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشی سازكرد و چاوش‌ئۆغڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە لە هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەنقەرەدا 28 هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 هاووڵاتی دیكەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە ئەو بەڵگانەی كە لەەردەستماندایە، ئەوە دەسەلمێنێن كە ئەو هێرشە دڕندانەیە لەلایەن كەسانی پەیوەندیدار بە پەكەكە و پەیەدەوە ئەنجام دراوە و گوتی: "ئێمە هەر لەسەرەتاوە ئەوەمان دەگوت كە جیاوازی لەنێوان یەپەگە، پەیەدە و پەكەكەدا نییە و جەختمان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەباشی لەمە تێ بگات''.
چاوش‌ئۆغڵو وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که دوێنێ به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن کیریدا قسه‌یان کردووه، رایگه‌یاند: ''ئێمه خۆشحاڵ بووین به‌وه‌ی که ئه‌ویش گوتی 'یه‌په‌گه متمانه‌یان پێ ناکرێت'. سه‌ره‌نجام چه‌ندێک روونکردنه‌وه‌ی دژیه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بکرێت، ده‌ستکردنیان به تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌که پێشهاتێکی گرنگه''.
مەولوود چاوش‌ئۆغڵو جەختی لەوەكردەوە كە ژمارەیەك روونكردنەوە كە لەلایەن ئەمریكاوە دەدرێن ''دژیەك و تێكەڵاون'' و گوتی: ''پێویستە بۆچوونی وڵاتێكی هاوشێوەی ئەمریكا سەبارەت بە تیرۆر و رێكخراوە تیرۆریستییەكان زۆر روون و ئاشكرا بێت. ئەم بابەتەمان بە روونی بە هاوپەیمانە ئەمریكییەكانمان گوتووە. لانیكەم دوێنێ ئەوە ئێمەی دڵخۆش كرد كە ئەگەرچی كەمە بەڵام گۆڕان كەم بەسەر بۆچوونەكانی جۆن كیریدا هاتووە''.