Mohammed Baqi Hussein
19 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو 28 گوڵه مێخه‌كی له شوێنی په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره دانا كه 28 كه‌س تێیدا گیانیان له‌ده‌ستدا و نزای بۆ قوربانییان كرد.
داودئۆغڵو دوای به‌شداری كردنی له مه‌ڕاسیمی به‌ڕێ كردنی ته‌رمی قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ زێدی خۆیان له ئه‌كادیمیای پزیشكی سه‌ربازی گوڵخانه، له‌گه‌ڵ ئەو وهزیرانەی کە یاوەری بوون، سه‌ردانی كۆڵانی مه‌ڕاسیمی كرد كه شه‌قامی دیكمهن و ئینۆنو به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و په‌لاماره خوێناوییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام درا.
داودئۆغڵو له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا وه‌ك ئاماژەیەک بۆ ژمارەی بۆ قوربانییان 28 گوڵه مێخه‌كی دانا و نزای بۆ كردن.
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌فكان ئالا و وه‌زیری به‌رگری عیسمه‌ت یڵمازیش كه یاوەری داودئۆغڵو بوون، گوڵیان له شوێنه‌كه‌دا دانا.
پارێزگاری ئه‌نقه‌ره مه‌همه‌ت كڵچلار دواین زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه به داودئۆغڵو راگه‌یاند.
كۆڵانی مه‌ڕاسیم كه هێشتا به‌رووی هاتوچۆدا داخراوه، كاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان تێیدا به‌رده‌وامه.