Hemın Othman Mohammed
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌لاتی ئانادۆڵو روو له دابه‌زین بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئانادۆڵو له به‌رپرسانی كه‌شناسی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، پله‌ی گه‌رما له ئورفا كه هه‌فته‌ی رابردوو 39 پله‌ی سیلیزی بووه، رۆژی یه‌ك شه‌ممه داده‌به‌زێت بۆ 32 پله‌ی سیلیزی. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینێ پله‌ی گه‌رمای شاره‌كه 37 پله بێت و، رۆژانی دواتر ورده ورده دابه‌زێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌ی گه‌رمای شاره‌كه به‌درێژایی هه‌فته‌دا به‌رۆژ له‌ده‌وروبه‌ری 36 پله‌ی سیلیزیدا بێت و، به شه‌ویش نزمترین پله‌ی بگاته 13 پله‌ی سیلیزی.
ئورفا، كه گه‌رمترین شاری ناوچه‌كه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما تیایدا بۆ 40 پله‌ی سیلیزی دابه‌زیووه، به‌ڵام كه‌ش و هه‌واكه‌ی هاووڵاتیانی بێزار كردووه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزمترین پله‌ی گه‌رمای شاره‌كه له رۆژدا 37 پله بێت و، له شه‌ویشدا نزمترین پله‌ی گه‌رما 12 پله‌ی سیلیزی بێت.
له ئادیامان پله‌ی گه‌رما به‌درێژایی هه‌فته تێكڕا 37 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت، له‌و شاره‌دا كه هێزی با لە نێوان 10-16 كم ده‌بێت له كاتژمێرێكدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمای شاره‌كه ده‌بێت و نزمترین پله‌ی گه‌رما به شه‌و 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
له كلیس چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزمترین پله‌ی گه‌رما 35 پله‌ی سیلیزی بێت، كۆتایی هه‌فته‌ش چه‌ند پله‌یه‌ك دابه‌زین بهخۆیەوه ببینێت.