Emre Ilıkan,Sayim Harmancı,Muhammed Onur Yavrutürk,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş
25 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2023
وان - AA
بههۆی بەفربارین و خراپی کەشوهەواوە، رێگاوبانی ٥٤٠ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی وان، هەکاری، بهدلیس و مووش بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
لە ناوچە گوندەوارەکانی واندا، دوو ڕۆژە بەچڕی بەفر دەبارێت، ئەویش هاتوچۆی پەکخستووە.
بهپێی راگهیهندراوێکی گهوره شارهوانی وان، رێگاوبانی ٤٥١ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی سەختی کەشوهەواوە داخراون.
تیمهكانی ڕاماڵینی بەفر لە شارەوانیی وان، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
- هەکاری
بەهۆی بارینی بەفرەوە کە دوو ڕۆژە لە شارەکە بەردەوامە، ئاستی بەفری باریو لە چەند شوێنێکی ناوچە بەرزەکان گەیشتووەتە یەک مەتر.
بەپێی زانیاری فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری، ڕێگاوبانی ٣٢ گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمەکانی رێگاوبان و شارەوانی بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی ئەو رێگایانە.
- مووش
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد کە لە کۆی ٤١ گوند کە بەهۆی بەفربارینەوە رێگاکانیان داخراوە، رێگای ٣٣یان بەڕووی هاتوچۆدا کراونەتەوە.
یەنتور باسی لەوە کرد کە تیمەکانیان لەو ناوچانەدا بە چڕی کار دەکەن بۆ کردنەوەی ئەو هەشت رێگایەی بەهۆی بەفرەوە داخراون بۆ ئەوەی هاووڵاتیان گیرنەخۆن.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بەردەوامی بهفر بارینەوە رێگای ٤٩ گوند داخراوە.
کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان بەردەوام کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگای داخراوەکان.