Cemil Murat Budak
11 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
بەردەوامی بە دانیشتنەکانی دادگاییکردنی هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، پەروین بوڵدان درا.
دانیشتنێکی دیکەی دادگایکردنی پەروین بوڵدان بەبی ئامادەبوونی ناوبراو لە ١٨مین دادگای قورسی ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
سەرۆکی دەستەی دادگا بە ئامادەبوونی پارێزەرانی تۆمەتبار خوێندنەوەی بۆ بەڵگەنامەکان کرد و دواتر مافی قسەکردنی بە پارێزەران دا.
پارێزەر کەنعان ماچۆغڵو بڕیارەکانی دادگای دەستووریی لەبارەی پەرلەمانتارانی هەدەپە، عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو و لەیلا گوڤەن وەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، بریکار و دوو پەرلەمانتارەکە لە هەمان باردان، بۆیە داوای کرد دۆسیەی دادگاییکردنەکە بوەستێنرێت.
ناوبراو رایگەیاند، بەرامبەر بە رەتکردنەوەی دواکارییەکەیان لەبارەی وەستاندنی دۆسیەی دادگاییکردنەکە، پەنایان بردووەتە بەر دادگای دەستووریی.
دادگا دوای خستنەڕووی بۆچوونی داواکاری گشتیی، بریاری خۆی ئاشکرا کرد و داوای کرد داواکارییەکەی پارێزەران لەلایەن دادگای دەستوورییەوە وەڵام بدرێتەوە.
دەستەی دادگا رایگەیاند، دوای وەڵامدانەوەی دادگای دەستووریی لەبارەی داواکاری پارێزەران، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و دانیشتنەکەی بۆ ١٥ی ئەیلوولی داهاتوو دواخست.