Yılmaz Kazandıoğlu,Nevzat Umut Uzel
14 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2023
وان – AA
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، پەروین بوڵدان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانیی تورکیادا کرد و لە شاری وان دەنگی دا.
پەروین بوڵدان بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان رووی کردە قوتابخانەی ئامادەیی جومهوریەت ئانادۆڵو لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو و دەنگەکەی خستە ناو سندوقی ژمارە ١١٠٦.
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، پەروین بوڵدان دواتر بە میدیاکارانی راگەیاند کە دەمێکە کار دەکەن و ئەمڕۆ بەری رەنج و ماندبوونوویان دەدوورنەوە.
پەروین بوڵدان سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لە تەواوی تورکیا هاووڵاتییان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و گوتی: "هیوادارم دەنگەکانمان ببێتە مایەی ئاسوودەیی، خۆشگوزەرانی، خۆشەویستی، ئاشتی، دادپەروەریی و دیموکراسیی. چاوەڕوان دەکەین ئەم هەڵبژاردنە ببێتە مایەی گۆڕانکاری و وەرچەرخان".
کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پرۆسەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانیی لە تورکیا دەستی پێ کرد.
لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ ھەزار و ٨٤٣ دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە و لەو ژمارەیەیش چوار ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار و ٦٧٢یان بۆ یەکەم جارە دەنگ دەدەن.
پرۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.