Kenan Irtak,Mehmet Ali Derdiyok
04 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
دامەزرێنەری سیستەمی "چیفتلیک بانک" مەھمەت ئایدن ناسراو بە "تۆسونجوک" ئەو کەسەی کە بەھۆی تاوانەکانی "دروستکردنی رێکخراو بەمەبەستی ئەنجامدانی تاوان" و "فێڵکردن" داوای سزای زیندانی تا ٧٥ ھەزار و ٢٦٠ ساڵی بۆ کراوە و لەلایەن ئینتەرپولەوە داواکرابووە، بە فڕۆکەیەک لە دەرەوەی وڵاتەوە ھێنرایەوە تورکیا.
مەھمەت ئایدن لەسەر داوای تورکیا، لەلایەن بەڕازیلەوە دیپۆرتکرایەوە و بە فڕۆکەی ھێڵی ئاسمانی تورکی ھێنرایەوە شاری ئیستانبوڵ.
مەھمەت ئایدن لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، لەلایەن تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە دارایییەکان فۆڵبەستکرا.
ناوبراو لە بەشی دادوەری فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ کە بەشێکە لە دادگای گازی عوسمانپاشا، ئیفادەی خۆی پێشکەش بە داواکاری گشتی دەکات و لەوێشەوە دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ دەگوزارێتەوە.
ئایدن بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆماوەی چوار رۆژ بۆ دەرکراوە و لە دوای تەواوکردنی کارە پێویستییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، رادەستی دادگای ئانادۆلوی ئیستانبوڵ دەکرێ.
مەھمەت ئایدن کە ماوەی دوو ساڵ زیاترە ھەڵاتووە و لە بەرواری ١ی تەمووز لە شاری ساوپاولۆی بەڕزایلەوە خۆی رادەستی کونسوڵخانەی تورکیا لەو شارەی بەڕازیل کردەوە، لەو دۆزەی کە سێ ھەزار ٧٦٢ کەس تێدا بەشخوراو بووە، بە داوای زیندانیکردنی ٢٢ ھەزار و ٥٨٠ ساڵ تا ٧٥ ھەزار و ٢٦٠ ساڵ دادگای دەکرێ.
ھەر لەمبارەیەوە داواکاریی گشتی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادەکەی و تەواوکردنی رێوشوێنی دادوەری، دەستبەسەرکراوە.