Muhammet Ali Kemal
12 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2016
ئەنقەرە
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، بە فڕۆكەیەكی تایبەت سەعات ١٠:١٥ خولەك بە كاتی توركیا (١١:١٥ بە كاتی هەرێمی كوردستان) بەرەو شاری وان بەڕێكەوت.
لە فڕۆكەخانەی ئەسەنبۆغا، داودئۆغڵو لەلایەن پارێزگاری ئەنقەرە و بەرپرسانی دیكەوە بەڕێكرا.
هەریەك لە هاوسەری ئەحمەد داودئۆغڵو سارە داودئۆغڵو، وەزیری ناوخۆ ئەفكان ئالا، وەزیری داد بەكر بۆزداغ، وەزیری تەندروستی مەهمەت موەزینئۆغڵو و جێگری سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی مەهمەت عەلی شاهین، یاوەری داودئۆغڵو دەكەن لە سەردانەكەیدا بۆ وان.