لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵ ٧ ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئهحمهد داود ئۆغڵو گوتی: "لە ٦ی نیسانی ٢٠١١ سەردانی دیمەشقم کرد لەگەڵ ئەوەی نامەکەی سەرۆک وەزیرانمان بە ئەسەد دا, ئەوەشم پێ گوت نەکەن بە توندی وەڵامی خۆپیشاندەران بدەنەوە ,چونکە خۆرھەلاتی ناوەراست دەکوڵێ, ئێمە نامانەوێ کێشە لە سوریا سەرھەڵبدا , پێویستە ئێوە چاکسازی بکەن لە بەرێوەبردن و رێگەی ھەڵبژاردن ھەڵبژێرن ئێمەش پشتگیریتان دەکین .واز لە تاک ڕەوی حیزبی بەعس بھێنن و ناسنامە بدهنه خهڵكی كورد. ئەو پێی گوتم ئێوە خەمی ئەوەتان نەبێت دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆلی خۆمانە دوای مانگێك دۆخەکە ھێور دەکەینەوە دەست دەکەین بە چاکسازی."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.