ئۆپۆزیۆنی سوریا رایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشی رێژمی سوریا بە بەرمیلی بۆمبرێژکراوی پڕكراو له گازی کلۆر لە ناوچەی که‌فر زەیتای شاری حه‌ما سەد کەس گوژران كه ژماره‌یه‌كی زۆریان منداڵن.
ھەروەھا ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاشكراشكیرد ئەو کەسانەی کە بریندار بوون رەوانەی نەخۆشخانە نزیكه‌كان کراون، بەڵام ھەندێک نه‌یانتوانیوه هه‌ندێ له برینداران به‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.
چالاکوانانی ناوچەکە ئاشكرای ده‌كه‌ن کە رژێمی سوریا ئیتیر لەگەڵ بەرمیلی بۆمبرێژکراو، هه‌روه‌ها به‌گازی کلۆریش ھێرشی ده‌كاته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن.