Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە لەدوای کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەکان لە شارۆچکەکاندا ، هەنگاوی ئاوەدانکردنەوە دەنێن لەبارەی ئەو ناوچانەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە بەشێکی زۆری ئۆپەراسیۆنەکان تەواو بوون و گوتی : "دەشێت رووداوی تاکوتەرا هەبێت بەڵام تەواوی چاڵەکانی سلۆپی داخراونەتەوە و سەرجەم بەربەستەکان هەڵگیراون، راسپاردەکەشمان هەر ئەوەبوو. لەهیچ شارۆچکەیەک رێگە بە چاڵ هەڵکەندن و بەربەست نادرێت. ئەمە لە سلۆپی بەدەست هات و ئۆپەراسیۆنەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کۆتاییان هات . لەئێستادا لە سلۆپپی چەند رۆژێک ،راستە قەدەغەی چوونە دەرەوە هەڵدەگیرێت ، بەڵام چەند سەعاتێکی شەوان جێبەجێ دەکرێت. لە تەواوی گەڕەکەکانی سلۆپی ئاسایش، پارێزراو دەبێت و پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش جێبەجێ دەکرێت".
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەش دا کە ناوەندی پارێزگاکانی هەکاری و شرنەخ لە رووی تۆپۆگرافییەوە لەبار نین بۆ بەرەوپێشچوونی سرووشتی و گوتی: "لە بەرامبەر ئەمەدا یوکسەککۆڤا و جزیرە لەسەر زەوییەکی تەختن. فڕۆکەخانەکەش لەبەر ئەوەی لە یوکسەککۆڤایە، بەبێ گۆڕانکاری لە سنووری پارێزگای هەکاریدا، ناوەندەکەی دەگۆڕێت، بەبێ گۆڕانکاری لە هەکاری و شرنەخ هەوڵ دەدرێت بێ هیچ کات بەفیڕۆدانێک کارەکان بەڕێوە بچن".