ماردین
سوڵتان کۆسەن بەرزی باڵای دوو مەتر و ٥١ سم دەبێ. ئێستا بە درێژترین پیاوی دنیا هەژمار دەکرێ و ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکراوە.
سوڵتان لە لایەن جۆشڤا وێگل، سیناریست و فیلمسازی ئەمریکی، داوای لێکراوە بەشداربێ لەفیلمێکی هۆلیود-دا و بڕیارە کۆسەن ساڵی داهاتوو بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە بچێتە ئەمریکا.
هەرچەندە سوڵتان ئاگای لە ناوەڕۆکی فیلمەکە نییە، بڕیاریداوە بەشداری بکا و زۆریش خۆشحاڵە بەو دەرفەتەی خراوەتە بەردەمی.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.