دیاربەکر
سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا محەمەد ئەمین کاردەش لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەكرد کە ئهوان خوازیاربوون لەتورکیا پارتێک بەناوی کوردستانەوە دابمەزرێنن و لەو بارەیەوە بۆ ماوەی ٤ ساڵە لەهەوڵدان.
بۆ یەکەم جار بەرەسمی لە ٣ ی کانونی دووەمی ٢٠١٤ دا داواکاریەک بۆ دامەزراندنی پارتێک بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا پێشکەش کراوە و وەزارەتی ناوخۆش داواکەیانی قبوڵ کرد بریاریشە رۆژی دوو شەممە هەموو ئهو بەڵگانهی كه پێویستن بۆ دروست کردنی، رادەستی بەرپرسانی ئەو پارتە بکرێتەوە.
کاردەش باس لەوە دەکات کە هیچ دوو دڵيەکیان لەبارەی رێگەدان بە دامەراندنی پارتەکەیان بەو ناوەوە نەبووە و گوتی: "تا ئەمڕۆش نەک وشەی کوردستان بەڵکو وشەی کوردیش له توركیا قەدەغە بوو، بەڵام هەڵبەت لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا ئەو گۆڕانکاریانەش دەبینین ، جگە لەوەش تا ئەم دەسەڵاتە بەو شێوەیە بڕوات کارەکان زیاتر ئاسانتر دەبن ، ئەو دەسەڵاتەی ئەمڕۆ ئیتر لەبری یاسا کلاسیکییەکان یاسای کردۆتە کاری لەپێشینهی. ئەو دەسەڵاتەی ئەمڕۆ تەواو لە حکومەتەکانی پێشوتر جیاوازترە ،ئەم حکومەتە هەوڵی شکاندن و کۆتایی هێنان بە شتە کلاسیکییەکان بهێنێ ، لەلایەکی دیكه لەبەر ئەوەی کە گروپێکی نا یاسایی چەکداری نەبووین، چاوەڕوانیەکی لەو شێوەیەمان هەبوو كه داواكهمان پهسهند بكرێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.