Meriç Ürer
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
ئیزمیر - AA
ئه‌فسه‌ری پێشوو له سوپای توركیا، عه‌بدولقادر ئۆ. كه به هۆی دابینکردنی ته‌قه‌مه‌نی بۆ تیمی MAK داواكراوبوو كه له میانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزدا چوون بۆ ماڕماڕیس به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئه‌سكیشه‌هر ده‌ستگیركرا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیزمیر، دوای ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌فسه‌ری پێشوو له سوپای توركیا، عه‌بدولقادر ئۆ. له میانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦دا له جبه‌خانه‌ی ژماره یه‌كی سه‌ربه دووه‌مین فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی جێتی سه‌ره‌كی كه تیایدا كاریكردووه سەرپێچی بەرامبەربە فەرمانەکانی فەرماندەیی خۆی کردووە و ته‌قه‌مه‌نی سوپای بۆ تیرۆریستانی فەتۆ سەربە تیمی MAK دابینکردووە كه چوون بۆ ماڕماڕیس به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه گومانلێكراوه‌كه له ئهسكیشههره، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر ناونیشانی دیاریكراو ئه‌نجامدا و گومانلێكراوه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه بڕیاره ره‌وانه‌ی ئیزمیر بكرێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا باس له‌وه كرا كه عه‌بدولقادر ئۆ. ١٥ رۆژ بەرلە هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی فه‌تۆ له‌و جبه‌خانه‌یه دامه‌زرێنراوه.