Ahmet Sertan Usul
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
راگه‌یه‌نرا کە جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام كه بڕیاره له باکووری سووریا دابمه‌زرێنرێت، سه‌ردانی باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، كار و چالاكییه‌كان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌رده‌وامه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە کە شاندێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن له چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكییه‌كان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه سه‌ردانی باره‌گای سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركا ده‌كه‌ن.