دیاربه‌كر (AA)
سلاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی(به‌ده‌په) له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆك (گوڵتان كشاناك) و سه‌رۆكانی شاره‌وانیی دیاربه‌كرو نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، دوای كوژرانی هه‌شت كه‌س له‌شه‌ڕێكی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا له‌گوندی (چیفتلی باغچه) چوونه ئه‌و گونده بۆ سه‌ره‌خۆشی.
(ده‌میرتاش) له‌كاتی چوونی بۆ ماڵی كوژراوه‌كان گوتی"ماوه‌یه‌كه شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌كی نائاسایی كه‌وتووه‌ته نێوان خه‌ڵكی گونده‌كان. له‌مانگی رابردوو تائێستا زیاتر له30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وه‌ش شتێكی هه‌روا رێكه‌وت نییه. ئێمه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی ئازادی و ئارامی ده‌ده‌ین بۆ ژیانێكی ئاشتیانه، هه‌ر كه‌س بیه‌وێ ئه‌و گه‌له به‌ربداته گیانی یه‌كتر، ئه‌وا پیلانه‌كانی پوچهڵدهبنهوه".
ده‌میرتاش گوتیشی"ئه‌و پیلانه بۆ روخاندنی ئێمه‌و ئامانجهكانمانه. له‌ناو خێزانه‌كانمان شێوازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان به‌هه‌وڵ وكۆشش بنیاتناوه. له‌كێشه‌ی كورددا ئێمه په‌نجا هه‌زار كه‌سمان لهكیسچوو، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی ئێستا پێیگهیشتین ئه‌وه‌یه كه به‌دانوستاندن ولێكترگهیشتن رێگه چاره ده‌دۆزرێته‌وه. ئیمه نامانه‌وێ كێشه‌ی ناو كۆمه‌ڵ به‌توندڕه‌وی چه‌ره‌سه‌ر بكرێ. ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌توانرا چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌وا پارته‌كه‌مان ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدانتان و به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بین".
هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په هانی خه‌ڵكیدا خۆ به‌دوور بگرن له‌په‌لاماردانی یهكترو گوتی " ئه‌گه‌ر بێت و كێشه‌كانمان به‌ئاشتی چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین، ئه‌وا پێمان ده‌ڵێن كورده‌كان شه‌وو رۆژ به‌ربوونه‌ته گیانی یهكترو یه‌كتر ده‌كوژن، ئه‌و ره‌وشه له‌ئێمه ناوه‌شێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه داوای بههێور بوونه‌وه‌تان لێده‌كه‌ین. با پێمان نه‌ڵێن گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كانیان یه‌كتر ده‌كوژن. ئه‌وه ره‌فتاری ئێمه نییه، هه‌وڵ هه‌یه بمانده‌ن به‌گژی یهكترداو فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌رماندا، ئێمه رێ‌یان پێناده‌ین".
ده‌میرتاش به‌رده‌وامی بهقسهكانیدا "ئه‌مڕۆ له ئه‌سته‌نبوڵ و ئیزمیر ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانماندا ده‌گرن. سێ چوار ساڵه ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی (كۆما جڤاكێن كوردستانKCK) دامه‌زراوه‌و ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن. هاوڕێكانمان به چ تاوانبار ده‌كرێن، ده‌ڵێن ئه‌وانه دادگای (KCK) یان داناوه، حكوومه‌ت پێویسته رێز له‌مافی خه‌ڵك بگرێ. خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی و كۆمسیۆنه‌كه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش حه‌قێكی ره‌وای خۆیانه. حكومه‌ت ده‌بێ رێز له‌وه‌ش بگرێ".