ئه‌نقه‌ره (AA)
ئه‌رجان بویروك، 27 ساڵه كاری سه‌رتاشی ده‌كات له‌ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ئێستا بۆ لایه‌نگری له‌خۆپیشانده‌رانی میسر، مۆدێلێكی تازه‌ی قژ بڕین پێڕه‌و ده‌كات.
بویروك ساڵی 2009 به‌هۆی ئه‌وه‌ی له 24 سه‌عاتدا قژی 363 كه‌سی چاككرد،ناوی چووه كتێبی گینسه‌وه.
له‌باره‌ی مۆدێله تازه‌كه‌ی بۆ(AA) گوتی "لایه‌نگرێكی ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ره‌بیعه‌ی میسرم بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی كوده‌تاكه‌ی سوپا چوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌و مۆدێله ده‌ربڕینی پاڵپشتییه بۆ ئه‌وان".
چه‌ند كوڕێكی گه‌نج كه لای ئه‌رجان قژیان چاك ده‌كه‌ن، رازی بوون ئه‌رجان به‌و مۆدێله قژیان بۆبڕێ و گوتیان له‌به‌ر خاتری خه‌ڵكی ناڕازیی میسر، پێی دڵخۆشن.