ئەنقەرە
ئەحمەد دوادئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی توركیا رایگەیاند: ئەو روونكردنەوانەی ئەمڕۆ بڵاودەكرێنەوە هەرچیەك بن با ببن، لەمەودوا بەلای ئێمەوە بێ هیچ سازشێك دوو شت هەن كە تاوتوێی دەكەین, سیستمی گشتی و بەرپرسیارێتی یاسایی.
دوا بە دوای كۆبوونەوەی زانیاری لە وەزارەتی دادی وڵاتەكەی سەرۆكوەزیرانی توركیا وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە و رایگەیاند: ئەو روونكردنەوە و راگەیەندراوانەی ئەمڕۆ بڵاودەكرێنەوە هەرچەیك بن با ببن، لەمەولا بەلای ئێمەوە بێ هیچ سازشێك دوو شت هەیە كە تاوتوێی دەكەین، ئەوانیش سیستمی گشتی و بەرپرسیارێتی یاساییە. لەمەدوا هەرشتێك لەدەرەوەی سیستمی گشتی رووبدات و لەدەرەوەی یاسا بێت و ئاسوودەیی خەڵكی تێكبدات، ئەگەر لە جەژنیشدا بێت ئەوا هەڵوێستمان بەرامبەری روون و ئاشكرا دەبێت.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی توركیا باسی لە گرنگی قۆناغی ئاشتی و چارەسەری كرد و رایگەیاند: "ئەگەر باس لە وەفا دەكرێت بۆ قۆناغی ئاشتی و چارەسەری، ئەوا پێویستە هەموو لایەك ئەركی سەر شانی خۆی جێبەجێ بكات. لە هەرشوێنێك سیستمی حوكمڕانی نەبوو قۆناغی ئاشتی و چارەسەریش نابێت، هیچ پڕۆسەیەك نایەتە ئاراوە. پێش هەموو شتیك پێویستە جیاوازی بكرێت و هیچ كەس دوودڵ نەبێت لەو بڕیارانەی لەو بارەیەوە داومانە. سیستمی گشتی لەم وڵاتەدا بنیات دەنرێت و هەموو كەس مافی ئەوەی دەبێت خۆپیشاندان ساز بكات. شێوازی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیش دیارە، لە چوارچیوەی یاسادا دیاری كراوە. ئەگەر خۆپیشاندانەكە بۆ رووداوێك بێت كە لە دەرەوەی وڵات روودەدات، ئەوەش رێی خۆی هەیە. بەڵام رووداوێك كە لە دەرەوەی توركیا روودەدات و توركیاش هیچ بەرپرسیارێتیەكی نییە بەرامبەری و لەناوخۆی وڵاتدا بكرێتە هۆكار بۆ دروستكردنی پشێوی ئەوا بە هیچ شیوەیەك قبوڵ ناكرێت."
هاوكات داودئۆغڵو باسی لەوە شكرد كە بەبێ جیاوازی هەمان هەستی برایەتیان بۆ تەواوی ناوچەكانی سوریا هەیە و گوتی: ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ یارمەتیدانی هەموو بەشەكان لە عێراق و سوریا و تەواوی وڵاتانی دراوسێ. كردوشمانە و بەردەوامیش دەبین لەسەری. لەخۆ گرتنی 200 هەزار كەس لە خەڵكی كۆبانێ وەڵامی ئەوە دەداتەوە.