Mustafa Güngör
01 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2023
ئیزمیر - AA
چالاکییەکانی دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای تورکیا ناسراو بە TEKNOFEST بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵەکە کە لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و دامەزراوەی تیمی تەکنەلۆجی تورکیا ڕێکخراوە و ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ جاری نۆیەمە هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانێتی، چالاکییەکانی لە دوایی ڕۆژی خۆیدا بۆ سەردانیکەران نمایش دەکات.
لە دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا کە لە ٢٧ی ئەیلوولەوە دەستی پێکردووە، بەرهەمی کۆمپانیاکانی تورکیا نمایش دەکرێت و لەوانەش "نمایشی ئەکرۆباتیکی فڕینی منداڵان" و چەند نمایشێکی دیکە.
چاوەڕوان دەکرێت لە میانی پرۆگرامەکانی ئەمڕۆدا، چالاکییەکانی "تونێلی بای ڕاست"، "تونێلی ئاووهەوا"، "چاودێری خۆر"، "هەسارەخانە"، "پارکی منداڵان بە تەوەرەی بۆشایی ئاسمان" بۆ سەردانیکەران نمایش بکرێت.
دوایین چالاکیی ئەمڕۆ بریتی دەبێت لە پێدانی خەڵاتی بەشداربووان و بەو شێوەیە دەرگای فێستیڤاڵی TEKNOFEST لە ئیزمیر دادەخرێت.