Rewa Mahmut Hasan
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
هەریەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە ئەحمەد یڵدرم و بورجو چەلیک ئۆجکان بەتۆمەتی پروپاگەندەکردن بۆ پەکەکە و رێکخستنی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی نایاسایی و سووکایەتیکردن بە کارمەندی حکوومی، داوای لێپێچینەوەیان لێ دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشتی دادگا کران.
سەرۆکایەتی داواکری گشتیی موش سکاڵای لێپێچینەوەی لەسەر هەریەک لە ڤپەرلەمانتارانی هەدەپە یڵدرم و ئۆزکان تۆمار کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش بۆ وەرگرتنی ئیفادەکانیان، بانگهێشی دادگا کراون.
پەرلەمانتاری هەدەپە ئۆزکان پێشتر لە ٨ی حوزەیراندا لە مەراسیمێکی تایبەت بە پارتەکەیاندا لە چەندین گوتەی نەشیاوی بەرامبەر گوندپارێزەکان بەکارهێنابوو، رایگەیاندبوو کە "دەبێت لەم خاکە بڕۆن، ئەو کڵاشنکۆفەی لە ئێمەی رادەکێشن، دەزانین چۆن رووی بکەینەوە خۆتان".
دواتر لەسەر ئەم گوتانەی ناوبراو، داواکاران دۆسیەی لێپێچینەوە و هەڵگرتنی پارێزبەندییان لەسەری تۆمار کردبوو.