Mazın Asad
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
رۆما - AA
سەردانوستانکار و وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومەر چەلیک ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندی تورکیا - یەکێتیی ئەورووپا بۆ بابەتی کۆچ پەلکێش ناکەن و گوتیشی: "ئەگەر بۆ بابەتی کۆچ پەلکێش بکرێت ئەوە تەنھا پەیوەندییەک لە رووی سنووردارکردن و تاک لایەنی دروستکراو دروست دەبێت".
چەلیک لە سەردانێکی فەرمی بۆ رۆمای پایتەخی ئیتاڵیا، بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی TRT Haber کرد و لەبارەی رۆژەڤەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا روونی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکانیدا بابەتەکانی دوارەوشی کۆچ، گەشتکردن بێ ڤیزا بۆ ھاووڵاتییانی تورکیا و ھەنگاوەکانی ناردنی ھاوکاریی بە بڕی سێ ملیار دۆلار بۆ پەنابەران لە تورکیا خراوەتە بەرباس و گفتوگۆ.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی پشتگیریکردنی ھەندێک وڵاتانی ئەورووپا بۆ پەکەکە، چەلیک گوتی: "بەشێوەیەکی راشکاو جەختی لەسەر دەکەینەوە. ھەروەھا ئاماژەمان بە پەیامی ھەڵەی بەخشینی ھاونیشتمانی فەخری بۆ کەسێکی رێکخراوی تیرۆریستی لە ناپۆلی و ھەندێک لە شارەکان و ھەڵوێستی نەشیاوی لەگەڵ دیموکراسی و بەھاکانی یەکێتیی ئەورووپا کردووە".
چەلیک لەبارەی ھەدەپەوە گوتی: "ھەدەپەییەکان بەرەنگاربوونەوەی تورکیا دژی رێکخراوی تیرۆریستی وەک رووبەڕووبوونەوەی تورکیا دژی کوردان پێشکەش دەکەن یاخود نیشاندانی ھەڵوێست بەرامبەر بە پەکەکە و پەیەدە وەک نیشاندانیان دژ بە کوردان نیشان دەدەن. بێگومان ئەمە ھزری ھەدەپییەکان دەردەخات. ئەوان پێیان وایە کورد ئەو مرۆڤانەن کە نزیکن لە پەیەدە یاخود رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە یاخود لایەنگرانی. ئەوانی دیکە وەک کوردی ماقول ھەژمار ناکەن. ئێمەش ئەمە دەڵێین کە لە تورکیا و لە نێو ئاکپارتی و حکوومەتیشدا ھاورێیانی کوردمان ھەیە. گشت ھاونیشتمانانی ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵات جا دەنگ بە ھەر پارتێک بدەن بەرامبەر ھیچ کامێکیان جیاکاری ناکرێت".
وەزیری کاروباری یەکێتی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: "سیاسەتی رەتکردنەوە، ئینکار و ئاسمیلاسیۆن لە سەردەمی ئاکپارتیدا کۆتایی پێھات. ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر نزیکمان ھەیە. گشت ئەو تابلۆیە دەخەینەڕوو دەردەکەوێت کە تورک و کورد یاخود حکوومەتی تورکیا بە ھیچ شێوەیەک رووبەڕووی کوردان نەبووەتەوە و ئەمەش جێگەی باس نییە. لێرەدا بە کورد، تورک و گشت ئەتنیکەکان وەک نەتەوەیەکی بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە و پارێزگاری لە یاسا و دیموکراسیمان دەکەین. بۆیە پێویستە ئەمە بابەتە بە تیروتەسەل باس بکرێت".
چەلیک لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو کە بەرامبەر گوتەکانی ھەدەپە ھەموو کەسێک گشت وردەکارییەکان نازانێت و بەم پێیەش گوتی: "رەنگە ھەموو کەسێک ئەم وردەکارییانە نەزانێت و لە فشاری پرۆپاگەندە بمێنێتەوە. ئەمە لە مۆدێلی ئێران ھەبوو کە لەسەرەوە پارت و لە ژێرەوە رێکخراو ھەبوو. دووەمیان لە باشووری ئەفریقا جیاوازی لە نێوان رەش پێست و سپی پێست ھەبوو کە لە گەڕەکە جیاوازەکان نیشتەجێ ببوون و بە تەواوی لێکترازانی کۆمەڵگە لە ئارادابوو. کەچی لە تورکیادا شتێکی وا نییە. لە تورکیا تورک و کورد وەک یەکن. بۆیە ئاماژەکردن بە جیاوازی ئەتنیکی مومکین نییە، بەڵام کاتێک ھەدەپە بۆ ئێرە دێت و باسی ئەو شتانە دەکەن کە دوورە لە راستی، بێگومان موخاتابەکانمان لێمان دەپرسن. ئێمە بە تێروتەسەل باسی ئەم پرسەیان بۆ دەکەین. ھەروەھا پەکەکە بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە پەیوەندی بە پرسی کوردەوە نییە، بە کردار بۆ ناسەقامگیری ئیدارەی کورد لە باکووری عێراق هەوڵ دەدات. بەو ھۆیەوە پێویستە ئەم تابلۆ روونە بە شێوەیەکی راست باس بکەین. ئێمە بە راشکاوی ئەم پەیامانە دەدەین".