Mesut Varol
11 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2024
وان - AA
ئەو شورایانەی لە کاتی هەڵکۆڵیندا لە قەڵای ئایانیس دەرکەوتووە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئورارتییەکان لە قەزای توشبا لە پارێزگای وان، شکۆمەندی قەڵاکە دەردەخات.
قەڵاکە کە لەلایەن شای ئورارتی، ڕوسا دووەمەوە لەسەر بەرزاییەک کە دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی وان لە قەزای توشبا بنیاتنراوە، یەکێکە لە پێکهاتە نایابەکانی شانشینی ئورارتی، کارەکانی هەڵکەندن و نۆژەنکردنەوەی بەردەوامە.

بە ڕێگەپێدانی وەزارەتی کلتوور و گەشتوگوزاری تورکیا ماوەی ٣٧ ساڵە کاری هەڵکۆڵین لە قەڵاکە ئەنجامدەدرێت، ئەمساڵیش کار بۆ دەرخستنی شوراکانی قەڵاکە دەکرێت.
تیمێک کە پێکهاتووە لە ئەنترۆپۆلۆژ، شوێنەوارناس، پلاندانەری شار، مێژوونووسانی هونەری و نۆژەنکاران و لەلایەن پڕۆفیسۆر د. مەهمەت ئشکڵی سەرۆکایەتی دەکرێت، کە مامۆستایە لە بەشی شوێنەواری زانکۆی ئەتاتورک، کار دەکات بۆ دەرخستنی شوراکانی دەرەوەی قەڵاکە.

لە ڕێگەی کارەکانی هەڵکۆڵین کە لە قەڵاکە درێژەی هەیە، کار دەکرێت بۆ دەرخستنی تەواوی شوراکە بۆ ئەوەی هێندەی دیکە شکۆمەندی قەڵاکە دەربکەوێت.