Hasan Namlı
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر - AA
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش كه عێراق راده‌ستی كردووه‌ته‌وه له شاری دیاربه‌كر به‌ندكرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی دیاربه‌كردا، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هاووڵاتییه‌كی توركیا به‌ناوی ت. أ. ساڵی 2015 له عێراق چووه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه.
ت. أ. كه به‌تۆمه‌تی تیرۆر داواكراوه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركراوه و چواری ئهیلوول له ده‌روازه‌ی سنووری خابوور راده‌ستی توركیا كراوه‌ته‌وه.
گومانلێكراوه‌كه دواتر ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دیاربه‌كر كراوه و دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
به‌بڕیاری دادگا گومانلێكراوه‌كه به‌ندكرا.