Şükrü Gündüz,Hemın Othman Mohammed
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
دیاربه‌كر - AA
له شه‌ڕی نێوان سێ خانه‌واده‌دا له شارۆچكه‌ی سیلڤان سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، پێنج كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان ئافره‌ته و هه‌شت کەسی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، ئه‌نوه‌ر ته‌كین كه دانیشتوی گوندی گۆكچهتهڤهك-ه به هۆكارێك كه هێشتا نه‌زانراوه كچه‌كه‌ی گوڵشه‌ن كه دابووی به خانه‌واده‌ی پۆیراز هێناوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی. له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی پۆیراز بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گوڵشه‌ن سه‌ردانی ماڵی ئه‌نوه‌ر ته‌كین-یان كردووه. له‌وێ ده‌مه‌قاڵه له نێوان هه‌ردوو خانهوادهكهدا دروست بووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گۆڕاوه بۆ شه‌ڕ كه چه‌كیشی تیادا به‌كارهاتووه، له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی نارین هاتوون بۆ پشتیوانیكردنی خانه‌واده‌ی ته‌كین.
له‌و رووداوه‌دا عه‌زیز نارین (٢٢ ساڵ)، هالیسه نارین، گۆكهان نارین (٢٢ ساڵ) و ئه‌دیپ ئۆغاش و كه‌سێكی دیكه كه هێشتا ناوی نازانرێت کوژراون، هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی جه‌ڤات، فهلاك، مه‌ولود، بوراك، مونه‌وه‌ر و جه‌ڤات نارین له‌گه‌ڵ تهغمهن یهپیجی و فرات ته‌كین برینداربوون.
دوا به دوای رووداوه‌كه برینداران گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سیلڤان و دیاربه‌كر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.