بەرلین
رۆژنامەی (Tagesspiegel) بە سەردێڕی ئەردۆغان لەگەڵ کورد تۆقەی کرد رایگەیاند کە سەرۆکوەزیر ئەردۆغان بە بەرنامەی دیاربەکر پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێشتر بردوە. ھەروەھا رۆرژنامەکە ئاماژەی بەو قسەیەی ئەردۆغان کردووە کە گوتبوی "تورکیایەکی نوێ دروست دەکەین" و ئەوەی بە لێدوانێکی مێژوویی لەقەڵەم داوە.
لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، ئەردۆغان تا پێش چەند ساڵ لەمەوبەر بارزانی وەکو ھاوگۆ نەدەبینی، بەڵام لە دیاربەکر وەکو سەرۆکی دەوڵەت پێشوازی لێکرد. ئاماژەی بەوەش داوە کە شڤان پەروەر دوای ٣٧ ساڵ گەڕایەوە تورکیا و لەگەڵ ئیبراھیم تاتلیسەس گۆرانیی مەگری مەگری یان گوت.
ھەواڵەکە باسی لەوە کردووە ئەردۆغان دەستی بە ئەنجامدانی وەبەرھێنان بەبەھای ٣٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە ناوچەکەدا کردووە.
رۆژنامەی (Süddeutsche Zeitung) ئەڵمانیش ئاماژە بەوە دەکا ئەردۆغان بۆ یەکەم جار وشەی "کوردستان"ی بەکارھێناوە، ئەوەیش ئەردۆغان و بارزانی ھێناوەتە پاڵ یەک بێمتمانەییانە بە دەسەڵاتی کوردی لە سوریا.
ئاماژەی بەوەیش داوە ئەنقەرە پارساڵ دەستپێشخەری ئاشتی لەگەڵ پەکەکە راگەیاند.