Cihan Okur,Bilal Kahyaoğlu
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2023
هاتای – AA
دیمەنی زەوییە زیانبەرکەوتووەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی دارستانی سۆغوکۆڵوک لە قەزای بەلەن سەربە پارێزگای هاتای تۆمار کرا.
دوای ئەو ئاگرەی لە ١٦ی تەمووز لە ناوچەکە کەوتەوە لە ئەنجامی هەوڵی تیمەکان لە ئاسمان و زەوییەوە، بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

دیمەنی زەوییە زیانبەرکەوتووەکانی ئاگرکەوتنەوەکە و پرۆسەی ساردکردنەوە تۆمار کراوە.
لە ئاکامی ئاگرکردنەوە بەئامانجی سووتاندنی قامیشەڵانی باخچەکانیان لە ناوچەی ئارموتچوک لەلایەن دوو کەسەوە، ئاگرەکە تەشەنەی سەند و چەندین ناوچەی دیکەی گرتەوە، بەم هۆیەوە ژمارەیەک لە هاووڵاتییان گوازرانەوە بۆ شوێنی پارێزراو. ئەو دوو کەسە دەستگیر کران و دواتر یەکێکیان دەستبەسەر کرا.
