ئەنقەرە
بە مەبەستی دەركردنیان لە ئاك پارتی، سكاڵایەك لە دژی دوو پەرلەمانتاری شاری ئیزمیر ئەرتوغروڵ گونای، ئەرداڵ كاڵكان و پەرلەمانتاری ئەنقەرە ھالوك ئۆزداڵگا لە لێژنەی دیسپلینی ئەو پارتەدا تۆمار كرا.
بە پێی راگەینراوێكی ئاك پارتی، بە ھۆی پابەند نەبوونی ھەرسێ پەرلەمانتار ئەرتوغروڵ گونای، ئەرداڵ كاڵكان و ھالوك ئۆزداڵگا بە دیسپلین، سیاسەت، پێوان، پێشێلكردنی بڕیارەكانی حكومەت، و ھەوڵدان بۆ لاوازكردنی پارتی و حكومەت. بەمەبەستی دەركردینا لە ئاك پارتی، روانەی لێژنەی دیسپلینی پارتەكەیان كراون.