قاھیرە
دوای دەركردنی بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی كۆمەڵی ئیخوان موسلمین و تۆماركردنی ناوی لە لیستی تیرۆریستاندا، حكومەتی میسر سەرەڕای گرتنی ١٣٢ ئەندامی ئەو كۆمەڵەیە، هەروەها دەستی بە سەر بارەگەی رێكخراو و ناوەندەكانی سەر بەو كۆمەڵەیەدا گرت.
لەمبارەیەوە سەرۆكی لێژنەی دارایی و ئەملاكی كۆمەڵی ئیخوان موسلمین عیزەت ھامیس ئاشكرایكرد حكومەتی میسر دەستی بە سەر ماڵ و داراییەكانی ھەزار و ١٣٠ رێكخراو و ناوەندی جیاجیای كۆمەڵی ئیخواندا گرتووە.
ھامیس گوتی: "گەورەترین رێكخراوی سەر بە كۆمەڵی ئیخوان، ناوەندی ئیسلامییە، ئەو ناوەندە خاوەن ھەزار و ١٠٠ لقە، حكومەت دەستی بە سەر ماڵ و دارایی ١٣٨ لقی ئەو ناوەندەدا گرتووە."
ئاماژەی بەوەش كرد كە دەست بە سەر ھەزار و ٥٤ ناوەند و لقی دیكەی سەر بە كۆمەڵی ئیخوان و ماڵ و دارایی ١٣٢ ئەندامی ئەو كۆمەڵەیشدا گیراوە.