Mazın Asad
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
کلیس - AA
ژمارەیەک لە یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد دەستیان کردووە بە چوونە ناوەوە بۆ ئەو شوێنانەی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە داگیری کردوون.
ئەمڕۆ لە دوای تۆپبارانکردنی بارەگاکانی تیرۆر لە لایەن ھێزەکانی سوپای تورکیا، چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە ھێڵی کلیس-ھەتای تێپەڕ بوون و گەیشتنە عەفرین.
ئاماژە بەوەش کراوە یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد تاکو ئێستا رووبەڕووی ھیچ بەرھەڵستکارییەک نەبوونەتەوە.