Ali Kemal Akan,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌كرداری ده‌ستی پێكردووه، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: "خێرداربێت بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان. خوا سوپاكه‌مان سه‌ركه‌وتوو بكات".
جێگری سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، سه‌میح یاڵچن، لێدوانی باخچه‌لی له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به عه‌فرین له هه‌ژماری تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و، رایگه‌یاند: "یه‌كه‌م لێدوانی سه‌رۆكی گشتیمان به‌ڕێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كاتێک هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بیست كه به‌كرداری ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ده‌ستی پێكردووه ئه‌مه‌یه؛ "خێرداربێت بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان. خوا سوپاكه‌مان سه‌ركه‌وتوو بكات".