Ramazan Ercan,Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئیزمیر - AA
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له كه‌ناراوه‌كانی ئیجه كه نزیكترین خاڵی توركیان له ئه‌ورووپاوه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون كه به‌نیازبوون به رێگه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان.
كۆچبه‌رانی نایاسایی كه به هۆی پشێوی ناوخۆ، شه‌ڕ، كێشه‌ی ئابووریی و ناسه‌قامگیری سیاسییه‌وه به‌ناچاری وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن و روو له توركیا ده‌كه‌ن به ئومێدی گه‌یشتن به ئه‌ورووپا، هه‌رچه‌نده به به‌راورد به ساڵانی رابردوو رێژه‌ی ئه‌و كۆچكردنه كه‌میكردووه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامه.
له كاتێكدا تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا له ده‌ریای ئیجه، ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ره‌ش بێ وچان كارده‌كه‌ن بۆ رێگرتن له كۆچی نایاسایی، هاوكات یه‌كه‌كانی ئاسایش و جه‌ندرمه له رێگاكانی وشكانیی رێگری ده‌كه‌ن له كۆچی نایاسایی.
ده‌ریای ئیجه به هۆی ئه‌وه‌ی نزیكترین خاڵه له دوورگه‌كانی یۆنانه‌وه، كۆچبه‌رانی نایاسایی زۆر به‌كارده‌هێنن و له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه له‌وێوه ئه‌نجامدراوه.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا پێنج هه‌زار و 729 كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووه. له‌و ماوه‌یه‌شدا شه‌ش كه‌س له درهیادا خنكاون، هاوكات 15 رێكخه‌ری كۆچی ئه‌و كۆچبهرانهیش ده‌ستگیركراون.