Sertaç Bulur
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه 474 که‌س به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ تیرۆر له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، ده‌ستگیرکراون.
له راگه‌یه‌نراوێکدا که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌کراوه له نێوان رۆژانی پێنج تاوه‌کو 12ی شوباتدا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کاندا له لایه‌ن هه‌ریه‌ک له هێزه تایبه‌ته‌کانی جه‌ندرمه، هێزه تایبه‌ته‌کانی پۆلیس و یه‌که‌کانی سه‌ر به فه‌رمانده‌ییه‌کانی جه‌ندرمه و یه‌که ئاسمانیی و وشکانییه‌کانی سوپای تورکیاوه، هه‌زار و 53 ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراون.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیشدا، 353 گومان‌لێکراو به تۆمه‌تی هاوکارییکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی په‌که‌که، 66 گومان‌لێکراو به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی به رێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه، 568 گومان‌لێکراو له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ/پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبدا و 15 گومان‌لێکراو له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێخراوه تیرۆریستییه چهپڕەوەکاندا، ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
له پاڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌زار و دوو گومان‌لێکراو به تاوانی تیرۆر، 31 گومان‌لێکراو به تاوانی کۆچی نایاسایی و سێ هه‌زار و 939 که‌س به تاوانه‌کانی په‌یوه‌ست به مادده‌ی هۆشبه‌ر و قاچاخجێتییکردن که کۆی گشتییان ده‌کاته چوار هه‌زار و 972 که‌س، ده‌ستگیرکراون.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیشدا 25 تیرۆریست له چالاکی خراون که یه‌کێکیان کوژراوه، 11یان ده‌ستگیرکراون و 13یان خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کان کردووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونه‌وه، 474 كه‌س به تۆمه‌تی پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و 192 كه‌سیش به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له خۆپیشاندان و پڕۆتێستۆكاندا ده‌ستگیركراون.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا كه له شاره‌كانی باتمان، بینگۆل، به‌دلیس، دیاربه‌كر، هه‌كاری، هاتای، ماردین، سێرت، شرنەخ، دێرسم و وان به‌ڕێوه‌چوون، 57 حه‌شارگه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی و 10 بۆمبی ده‌ستكرد تهقێنراونهتەوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر 790 كیلۆگرام مادده‌ی ته‌قینه‌وه، 15 نارنجۆك، 21 پارچه چه‌ك كه 16یان چه‌كی قورسبوون، له‌گه‌ڵ شه‌ش هه‌زار و 107 فیشه‌كی جۆراوجۆردا گرتووه.