Dilhan Türker Yıldız
03 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (میت)، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ سەرکان چیچەک دەستگیرکرا، کە دەرکەوتووە کاری بۆ دەزگای ھەواڵگریی نھێنیی ئیسرائیل (موساد) کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی "چالاکیی مێترۆن" بۆ سەر چیچەک ئەنجامدا، کە دەرکەوتووە کاری بۆ ئیسرائیل کردووە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی میت و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ و بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ، سەرکان چیچەک دەستگیرکرا.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی میتدا دەرکەوت سەرکان چیچەک لەگەڵ فەیسەڵ ڕەشید، ئەندامی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە ئۆنلاینەکانی ئیسرائیل لە پەیوەندیدا بووە و دانی بەوەدا ناوە دژی چالاکوانێکی فەڵەستینی کە دژی سیاسەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئیسرائیلە، کاری سیخوڕی بۆ ڕەشید ئەنجامداوە.
سەرکان چیچەک، کە ناوی ڕاستەقینەی محەمەد فاتیح کەلەش-ە، دوای ئەوەی پارەیەکی زۆر قەرزدار دەبێت، ناوی خۆی دەگۆڕێت و پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (موساد)ەوە دەکات. ئەندامێکی موساد بەناوی فەیسەڵ ڕەشید داوای لێدەکات لە بەرامبەر چوار هەزار دۆلار چاودێری چالاکوانێکی فەڵەستینی بکات. هەرچەندە چیچەک دەزانێت ڕەشید پێشتر بەهۆی کاری سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزادراوە، بەڵام پێشنیارەکە قبوڵ دەکات. سەرەڕای هەوڵدان، چیچەک ناتوانێت زانیاری پێویست کۆبکاتەوە و ڕەشید پەیوەندییەکەیان دەپچڕێنێت. پاشان لە کۆتاییدا میت چیچەک-ی دەستگیر کرد.