Hawkar Yaseen
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
سلێمانی - AA
ماڵپەڕی PUK MEDIA کە زمانحاڵی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بڵاوی کردەوە کە لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە.
ماڵپەڕی PUK MEDIA کە هەواڵەکەی بەناوی سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە کە "سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە و دانیناوە بەوەی كاری بۆ ھاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی كردووە و بەكارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لە بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی".
هەروەها رایگەیاندووە کە بەمزووانە لەبارەی کەیسەکە زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.
لە رۆژی هەشتی تەمووزەوە گرژییەک لە ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروست بووە لەنێوان هەردوو هاوسەرۆکی ئەو حزبە، رۆژ لەدوای رۆژیش ناکۆکییەکان قوڵتر دەبنەوە و پێشهاتی نوێ لە ناوخۆی ئەو حزبەدا دەردەکەوێت.