Cankut Taşdan
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، بڕیاری دەستگیرکردن بەتۆمەتی بەکارهێنانی پڕۆگرامی بایلۆک بۆ ١٥ گومانلێکراو دەرکرا.
دواتر لەڕێی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە ئاسایشی ئەنقەرە تواندرا ١٢ لە داواکراوەکان دەستگیربکرێن.
تۆمەتبارەکان دوای پشکنینی تەندروستیی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کران و رێکارە یاساییەکانیان درێژەی هەیە، هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکەی دیکە بەردەوامە.