Ömer Olcay
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
قەرس- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی قەرس لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/ کەجەکە، بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٩ گومانلێکراو دەرکرا کە هەریەکە لە یاریدەدەرەکانی سەرۆک شارەوانی قاەرس لەسەر پشکی هەدەپە، شەڤین ئاڵاجا و موعەزەز چاغریتەکینجی، سەرۆکی مەڵبەندی هەدەپە لە قەرس، جەنگیز ئانڵی و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی و مەڵبەندی گشتیی هەمان پارتیان لەنێودابوو.
تیمەکانی هۆبەی بەڕێوبەرایەتی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی قەرس بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ماڵ و بینای سەرۆکایەتی شارەوانی و مەڵبەندی هەدەپە ئەنجامدا و داواکراوەکان دەستگیرکران.
ئەوەش ئاشکرابووە کە دەستگیرکراوەکان لەڕێی لقی پەکەکە لە ئەورووپا پارەیان بۆ رێکخراوەکە کۆکردوەتەوە و بەسەر چەند ئەندامێکی ناو پەکەکەدا دابەشیان کردووە، هەروەها بەشداری کۆبوونەوەکانی لقی ژنانی پەکەکەیان کردووە و ئەو فەرمانانەیان جێبەجێکردوە کە لەلایەن رێکخراوەکەوە پێیان دراوە.