Rewa Mahmut Hasan
29 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2015
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە هەدەپە و پێکهاتەی هاوتەریب هاوشێوەی هەڵبژاردنی 7ی حوزەیران، لەم هەڵبژاردنەشدا ناپاکیان بەرامبەر بە پڕۆسەی چارەسەریی کرد و پێش هەڵبژاردن هاوپەیمانێتیان ئەنجام داو بەهەموو هەوڵێکیان لەدژی ئاکپارتی کاردەکەن.
ئاکدۆغان باسی لەوەش کرد کە کردار و گفتاری هەدەپە، خزمەت بە دیموکراسی تورکیا ناکات و تەنیا لەهەوڵی کردنەوەی مەودایەکدایە بۆ رێکخراو (پەکەکە) تاکو لەورێیەوە هەوڵی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی جیاواز بدەن لە رۆژهەڵات (ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا).
لەوەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بۆچی هەدەپە ناخوازێت ئێوە لەناو پرۆسەی چارەسەرییدا بن ؟ ئاکدۆغان گوتی: "نایانەوێت، چونکە هەموو ساختەکارییەکانی ئەوانمان بینی. چۆن هەوڵی بەلارێدابردنی پرۆسەکە دەدەن، بینیمان چۆن پەکەکە بەدوای چەکدار رادەکات و ئەملاو ئەملا دەکات. دەیانەوێت کەس لەسەر ئەمە قسە نەکات. ئێمە خاوەنی ئەم چارەسەرییەین. ئێمە ئەو مەترسیەمان لەبەرچاوگرتن. ئێمە هەموو قسەیەک ئەبیستین. ئەوەی شەو و رۆژ هەوڵ دەدات ئێمەین. من بۆ سەلامەتی پڕۆسەکە ئەم قسانە دەکەم".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.