وان
سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی گشتیی پارتی ئاشتی و دیموکراسی بەدەپە بۆ بانگەشەی ھەلبژاردنی شارەوانی سەردانی پارێزگای وان کرد و لەوێ رایگەیاند، خەڵکی وان لە ھەلبژاردنەکاندا بڕیاری خۆی دەدات، ھیوادارین دوای ھەڵبژاردنەکە ھەموو شارەوانی ببێتە ھی پارتەکەمان.
دەمیرتاش لە میانی سەردانی پارێزگای واندا، بەشداری رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی خانووی ئافرەتانی کرد و ھەندێ زانیاری لەبارەی کاروباری شارەوانیی وان وەرگرت.
دەمیرتاش باسی بومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١١ی لە وان کرد و گوتی: لە بومەلەرزەکەدا گەلەکەمان زۆر ئازاری بینی و بە رۆژانی زۆر سەختدا تێپەڕ بووین. بۆ چاکردنی ژیان و چارەسەرکردنی کێشەکان رۆڵی گەنج و دایکان زۆر گرنگە.
لە بارەی کەموکورتیەکانی شارەوانیی بەدەپە لە وان دەمیرتاش گوتی: ھاوکاریی یەکتر دەکەین و پێکەوە ئەو کێشانەی ھەن چارەسەر دەکەین. ئەمرۆ گەلی کورد لە تورکیا بە نەتەوە و ناسنامەی خۆی سەربەرزە، ئەوەش بەرھەمی رەنجی گەلەکەمانە.
دەمیرتاش رایگەیاند لە ھەڵبژاردنی مانگی ئاداری ٢٠١٤ ئیرادەی خەڵک لە سەر سندوقی دەنگدان دەردەکەوێ و پشتگیری لە کاندیدی بەدەپە بۆ شارەوانیی وان دەکەن و کاندیدی ژن پیشانی دەدەن کە چۆن چۆنی کاربەڕێوە دەبرێ.
بەھۆی بارانی بەخوڕەوە بەرنامەی دەمیرتاش زۆر درێژەی نەکێشا و بەرەو شارۆچکەی دۆغوبەیازید بەرێٍ کەوت.