ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی کرد.
کۆبوونەوەی نێوانیان لە تەلاری سەرۆکایەتی رەسمیی حکومەتی تورکیا لە ئەنقەرە بەداخراوی ئەنجام درا و نزیکەی سێ سەعاتی خایاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی حکومەتی تورکیاوە وەرگیراون، ئەردۆغان و بارزانی مەسەلە ھەرێمایەتییەکانیان تاوتوێ کردووە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەردۆغان ڕایگەیاندوە ھەڵ دەدەین پەرە بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی عێراق بەبێ جیاوازی بدەین.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەشدا ئەردۆغان باسی لە گرنگیی سەردانەکانی سەرۆکی پەرلەمان جەمیل چیچەک و وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بۆ عێراق کرد، رایگەیاند ھەوڵ دەدەین لە سەردانەکانی داھاتووماندا دیداری وەزیران ئەنجام بدەین.
ئەردۆغان گوتیشی: بەم نزیکانە داوەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالیکی بۆ تورکیا دەکەین، ئەویش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی رێکەوتنی کاری ھاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا.
ئەردۆغان لەکۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەگرنگیی کاری ھاوبەشی ستراتیژیی نێوان تورکیا و عێراق کرد.
ئاشکراشی کرد "دوای کۆبوونەوەکان سەردانێکی رەسمیم بۆ بەغدا دەبێت، لەگەڵ سەردانەکەم بۆ بەغدا ھەوڵ دەدەم سەردانی ھەولێر بکەم."
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا تەناریڵدز ئامادە بوو.