Abdullah Shukur
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2018
منبج - AA
سوپای تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی نەخشە رێگای منبج دەستیان بە ئەنجامدانی چالاکی ھاوبەش لە شارۆچکەکە کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی ناوخۆ وەریگرتووە، سەربازانی تورکیا و ئەمریکا یەکەمین دەورییەی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
پێش ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش لایەنەکان، راھێنانەکانیان پێش ٢٥ی تشرینی یەکەم تەواو کردبوو.
سەربازانی تورکیا و ئەمریکا کارەکانیان لە دەوروپشتی ناوچەی ساجو لە نێوان ھێڵی بەرەی منبج و ناوچەی قەڵغانی فوڕات ئەنجام دەدەن.
لەلایەکە دیکە، وەزیری بەرگری تورکیا، لەبارەی مەشق و راھێنانی ھاوبەشی ھێزەکانی ئەمریکا و تورکیا پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی دەورییەی ھاوبەش گوتبووی: "لە ماوەیەکی کەمدا مەشقەکان کۆتایی پێ دێت".
ئەمریکا و تورکیا لە ٤ی حوزەیرانی رابردوو بەمەبەستی کشانەوەی یەپەگە/پەکەکە لە رۆژئاوای رووباری فوڕات لە باکووری سووریا رێککەوتنێکیان ئەنجامدابوو.
لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی نەخشە رێگای منبج داوای تەواوکردنی دەورییەی ھاوبەش، کشاندنەوەی ئەندامانی یەپەکە/پەکەکە لە شارۆچکەی منبج و دووبارە پێکھێنانەوەی ئەنجوومەنی سەربازیی و سڤیل لە ناوەندی شارۆچکەکە دەکرێ.