Mohammed Baqi Hussein
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا له توركیا دوای هه‌وڵی كوده‌تا دژایه‌تیی ئه‌مریكا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و رایگه‌یاند: "له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه نه سوودی بۆ توركیا هه‌یه نه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان. سوودی بۆ ئه‌مریكاش نابێت. ئێمه هه‌وڵی رێگریكردن له‌مه ده‌ده‌ین به‌ڵام تووڕه‌یی هاووڵاتیانیشمان ده‌بینین. نامه‌وێت بیر له سیناریۆ خراپه‌كان بكه‌مه‌وه به‌ڵام با بڵێین ئه‌مریكا، گوله‌نی راده‌ست نه‌كرد. ئه‌مه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت".
چاوش‌ئۆغڵو له دیمانه‌یه‌كدا له كه‌ناڵی خه‌به‌رتورك وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤى توركيا دایه‌وه، و رایگه‌یاند: "تا ئێستا له‌سه‌ر چوار دۆسیه‌ی جیا جیا داواكاری له ئه‌مریكا كراوه بۆ ده‌ستگیركردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و ئه‌مه له كاتێكدایه رێككه‌وتن له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا هه‌یه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران، و دوایین داواكاری له 22ی ته‌مووزدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی توركیاوه ئاماده كراوه و له رێگای نێردراوی تایبه‌ته‌وه بۆ ئەمریكا نێردراوه".
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد كه دۆسیه‌یه‌كیان له ئیفاده‌ی كوده‌تاچییه‌كان و به‌ڵگه‌كان ئاماده كردووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد، به‌كر بۆزداغ بەیەکەوە سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو هەروەها گوتی: "ئێمه به‌تایبه‌ت له دوای هه‌وڵی كوده‌تا له 17 و 25ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه داوای ئه‌و سه‌ركرده تیرۆریسته‌مان كردووه‌ته‌وه له ئه‌مریكا. هاوكات هه‌وڵمان داوه روونی بكه‌ینه‌وه كه چالاكییه‌كانی ئه‌مانه چه‌ند مه‌ترسیداره. ئێستاش دوای ئه‌م دوایین هه‌وڵه‌ی كوده‌تا كاره‌كانمان له رووی یاسایی و سیاسییه‌وه خێراتر ده‌كه‌ین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا ئێستا ئه‌مریكا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌داونه‌ته‌وه ودەڵێت: "كوده‌تا په‌لامارێكی تیرۆریستیی ساده نییه. تیرۆر گه‌وره و بچووكی نییه. كاتێك سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی له وڵاته‌كه‌ماندا هه‌وڵی كوده‌تای داوه له ئه‌مریكا ده‌ژی، ئه‌گه‌ر راده‌ستمان نه‌كاته‌وه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌بێت. ئه‌مه به‌ڕوونی ده‌ڵێین. ئه‌مه هه‌ڕه‌شه نییه. ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه چۆن بیر بكاته‌وه، توركیاش وا بیرده‌كاته‌وه به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت بگاته ئه‌و خاڵه. نامانه‌وێت ئه‌مریكای هاوپه‌یمان سه‌ركرده‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستی كه هه‌وڵی كوده‌تای داوه له توركیا له‌لای خۆی بهێڵێته‌وه و ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌ی رێككهوتنهكانماندا راده‌ستمان بكاته‌وه".