Ömür Melih Üzelce
18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
راهشان ئه‌جه‌وید، هاوسه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا و دامه‌زرێنه‌ری پارتی چه‌پی دیموكراسی (DSP)، له ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئةنادۆڵو كه‌وتووه، راهشان ئه‌جه‌وید له ٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری گولهانه كراوه، رۆژی دواتر به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی به‌گشتیی ره‌وانه‌ی به‌شی چاودێری ورد كراوه.
به هۆی له‌كاركه‌وتنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی، راهشان ئه‌جه‌وید دوێنێ شه‌و كاتژمێر ٢١:١٠ خولهك، كۆچی دوایی كرد.