Barış Gündoğan
18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سبه‌ی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، بۆ تاوتوێكردنی ڕه‌وشی لیبیا و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك كۆنفڕانسی به‌رلین سازده‌كرێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر بانگهێشتی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێڵا مێركڵ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و لووتكهیهی سه‌باره‌ت به لیبیا سازده‌كرێت، سه‌ردانی به‌رلین ده‌كات.
ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه كه توركیا سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی بۆ پشتیوانی كردنی هه‌وڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی، وه‌ستاندنی هێرشه‌كان بۆسه‌ر حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتیمانی لیبیا كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره دوو هه‌زار و 259ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان حكومه‌تێكی یاساییه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی كه له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌موو گه‌لی لیبیا بپارێزێت.
له درێژه‌ی ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه "توركیا به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه له هه‌موو قۆناغێكدا هه‌وڵی دیپلۆماسی چڕی داوه و له قۆناغی به‌رلینیشدا رۆڵێكی بنیاتنه‌رانه‌ی چالاكی هه‌بووه. پێشبینیش ده‌كرێت له كۆنفڕانسه‌كه‌ی سبه‌ی دا ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌باره‌ی هه‌نگاوه پێویسته‌كانی تایبه‌ت به هه‌رچی زووتر چه‌سپاندنی ئه‌من و ئاسایش له لیبیا بكرێت و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و باره‌یه‌وه بدرێت".