Sarp Özer
26 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه، شاندی توركیا و ئه‌مریكا تاوتوێی بواره‌كانی هاریكارییكردنیان له باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارزای له ئه‌فغانستان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه شاندی توركیا و ئه‌مریكا له وه‌زاره‌ته‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی بواره‌كانی هاریكارییكردن له باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارزای له ئه‌فغانستان له‌دوای ته‌ووبوونی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، كراوه. لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت".