Fahrettin İbrahim
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی پیلانگێڕانی کودتاکەی تورکیا، فەرماندەی لەشکری 11ی کۆماندۆ، جەنەڕاڵ ئۆزبەکر و بە گشتی 51 پلەداری سوپا کە سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکانن بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆی ئەو 105 دەستگیرکراوەی کە سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان بوون، رێکاری پێویست بۆ 58 پلەدار تەواو کرا.
لەم چوارچێوەیەدا فەرماندەی لەشکری 11ی کۆماندۆ، جەنەڕاڵ ئۆزبەکر و بە گشتی 51 پلەداری سوپا کە سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکانن دوای رەوانەکردنیان بۆ دادگا، بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا و 6 سەربازیش بڕیار درا ئازاد بکرێن بەڵام پڕۆسەی دادگاییکردنیان بەردەوامە.
ئەو تۆمەتبارانەی کە بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرچوو رەوانەی ئیزمیر کران و سەربازە دەستگیرکراوەکانی دیکەش لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس راگیراون.
لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی پیلانگێڕانی کودتاکەی تورکیا، تا ئێستا 105 پلەداری سەربازیی و 587 کارمەندی هێزەکانی سوپای تورکیا دەستگیر کراون.