Nazlı Yüzbaşıoğlu
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاتەکانی حه‌له‌ب: "له‌لایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین له پێناو ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست و چاره‌سه‌ری سیاسیی. له قۆناغی داهاتووشدا هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 27ی ئەم مانگە توركیا، رووسیا و ئێران کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی له مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاتەکانی شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا رایگەیاند: "له‌لایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین له پێناو ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست و چاره‌سه‌ری سیاسیی. له قۆناغی داهاتووشدا هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 27ی ئەم مانگە توركیا، رووسیا و ئێران کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی له مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی TGRTدا، چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له دوا پێشهاته‌كانی سووریا و، پیشێلكردنی ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب كرد و، ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵه دیپلۆماسیانه دا كه ده‌درێن له‌پێناو راگرتنی كۆمه‌ڵكوژی له شارەکە.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه و، گوتی: "به‌و شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ببینن له حه‌له‌ب تراجیدیا رووده‌دات، له حه‌له‌ب كاره‌سات رووده‌دات. ئێمه ئه‌وه راده‌گرین به‌ڵام با سه‌ره‌تا خه‌ڵكه‌كه له‌وێ رزگار بكه‌ین".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌میشه بژاردەی چاره‌سه‌ری سیاسیی باشترین چاره‌سه‌ر بووه و، گوتی: "له‌لایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین له پێناو ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست و چاره‌سه‌ری سیاسیی. له قۆناغی داهاتووشدا هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 27ی ئەم مانگە توركیا، رووسیا و ئێران کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی له مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌نقه‌ره هه‌موو لایه‌كی ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا جارێكی دیكه هێرش نه‌كرێته سه‌ر سه‌ربازانی تورك، بۆ ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ رووسیا، ئه‌مریكا و ئیران گفتوگۆیان كردووه و، رایگه‌یاند "ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە. ئەی باشە لە دوای ئەلباب چی دەبێت؟ لە دوای ئەلباب، بەرەو منبج پێشڕەوی دەکرێت".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا وه‌فدێكی هاوبه‌شیان ره‌وانه‌ی منبج كردووه و، گوتی: "ئێستا سه‌رنج ده‌ده‌ین كه پهیهدهكان دزه‌یان كردووه‌ته ناو هێزی به‌ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، واتا بۆ ناو عه‌ره‌به‌كان. با یه‌په‌گه جلوبه‌رگی ئه‌وان نه‌پۆشن. لێره‌دا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاودێرییه‌كانمان. ئه‌گه‌ر نه‌په‌ڕنه‌وه ئه‌ودیو رووباره‌كه ئه‌وا ئێمه هێزه‌كانمان لێره به‌كارده‌هێنین و هه‌نگاوی پێویست به‌رامبه‌ر یه‌په‌گه ده‌گرینه‌به‌ر. ئه‌مریكای هاوپه‌یمانمان پێداگریمان له‌و باره‌یه‌وه زۆر باش ده‌زانێت".