Hemın Othman Mohammed
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
له ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كی هێزه‌كانی رژێمی سووریادا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سوكه‌ری حه‌له‌ب كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه، هه‌شت كه‌س كوژران و 15 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگری مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێزه‌كانی رژێم به مووشه‌كی فیل هێرشیان كردووه. له ئه‌نجامدا هه‌شت هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه ژن و منداڵیان له‌نێودایه كوژراون، 15 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌رهێنانی و رزگاركردنی ئه‌و قوربانیانه درێژه‌ی هه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكانه‌وه.
هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ناوبه‌ناو له رێگه‌ی وشكایی و ئاسمانییه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌ی سوكه‌ری كه له ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی هاووڵاتی مه‌ده‌نین.
ناوچه‌ی سوكه‌ری كه كاره‌با و ئاو نییه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه و زۆربه‌ی رێگەوبانی وێران بوون.
هێزه‌كانی رژێمی سووریا، سه‌ره‌تا به مووشه‌كی سكود هێرشی ده‌كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن، پاشان به بۆمبی به‌رمیلی و ناپاڵم، له ئێستاشدا به مووشه‌كی فیل هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر كه وێرانكه‌رتره.